شەش کابینە سووتاون

ئاگر ماڵوحاڵی لە دوو خێزانی ئاوارەی کەلار شێواند

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە کەمپی تازەدێ لە کەلار کەوتەوە و شەش کابینەی ئاوارەکان بە تەواوی سووتان.

ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا کەوتووەتەوە و بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، “ئاکرکەوتنەوەکە ھیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام شەش کابینە بە تەواوی سووتاون, کە ماڵی دوو خێزانی ئاوارەی سەڵاحەدینی تێدابووە و ھەموو کەلوپەل و ناوماڵەکانیان سووتاون”.

لە گەرمیان دوو كەمپی ئاوارە ماون، کە ئەوانیش کەمپەکانی قورەتوو و تازەدێن.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی گەرمیان 250 ئاوارە لەو دوو کەمپە ماون، بەڵام بە گشتی زیاتر لە 30 هەزار ئاوارە تێكەڵ بە كۆمەڵگەی خانەخوێ بوون و لە شار و گوندەكانی ئیدارەی گەرمیان نیشتەجێ بوون، ئاوارەكان خەڵكی جرفی سەخەر، سەعدییە، شارەبان و رومادین.