دیمه‌نێكی پیسكردن له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه.. وێنه: باخچه و پاركه‌كانى هه‌ولێر
گه‌شتیاران باخچه‌و پاركه‌كانى هه‌ولێر پیس ده‌كه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردووه جه‌ژندا گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى پارك و باخچه جیاوازه‌كانى شاری هه‌ولێریان كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى پاركه‌كان گله‌یی هه‌یه كه زۆربه‌ى ئه‌و پارك و باخچانه‌یان پیس كردووه.
ئه‌ندازیار رێبین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پارك و باخچه‌كانى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، له رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنه‌وه به‌رده‌وام چاودێری پارك و باخچه‌كانیان كردووه بۆ پاككردنه‌وه‌یان.
وتیشی “دوێنێ هەینی رێژەیەکی یەکجار زۆر لە هاوڵاتیان و گەشتیارانی شارەکانی عێراق روویان لە پاڕکەکان کرد بەداخەوە پاشماوەیەکی یەکجار زۆریان لەدوای خۆیان بەجێهێشت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ سەر لەبەیانی زوو تەواوی تیمەکانیان هەڵمەتێکی گشتی خاوێنکردنەوه‌یان دەستپێكردووه لە تەواوی پاڕک و باخچە و نافوورەکان.
باسی له‌وه‌ش كرد، پارك و باخچه‌كانى شار، شانه‌ده‌ر، مناره، گڵكه‌ند و پێشمه‌رگه به‌هۆى سه‌ردانى زۆرى گه‌شتیاران پیس كراون.
وتیشی “له‌یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنه‌وه به‌به‌رده‌وامى تیمه‌كانیان له‌و پارك و باخچانه ئێشك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌یانیان زوو پاكیان بكه‌نه‌وه”.
داوای له گه‌شتیبارانیش كرد، هاوکاریان بن پاڕکەکان بپاڕێزن و پیسیان مەکەن.