ئێمباپێ ئامانجی ریال مەدریدە. فۆتۆ: X
ریال مەدرید له‌به‌ر ئیمباپێ هه‌موو شتێكی راگرتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له هه‌وڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی ئه‌فریقی پاشه‌كشێی كرد، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویكرده‌وه، ڤیكتۆر ئۆسیمینی هێرشبه‌ری ناپۆلی، ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو له‌م هاوینه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ریال مه‌درید له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆسیمین پاشه‌كشێی كرد، چونكه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كیلیان ئێمباپێ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئۆسیمین به‌ربژێره بچێته پاریس سانجێرمان، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئێمباپێ له پاریسه‌وه بۆ مه‌درید.
یانه‌ی ناپۆلی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئۆسیمینی نه‌یجیری داوای 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
ئۆسیمین وه‌رزی رابردوو گۆڵكاری خولی ئیتالیا بوو به 26 گۆڵ.