کوژراوەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە

لە ناحیەی پیرەمەگروون کەسێک کوژرا و یەکێکیش بریندارە

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە ناحیەتی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندارە.

+964 لە زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەزانێت، شەڕەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و کێشەکەش کۆن بووە و پەیوەندیی بە زەوی و زارەوە هەبووە.

“لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە و لە بنەماڵەکەی بەرانبەریشیان یەکێکی تر بە حەوت فیشەک بریندارە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە”، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی وای بە +964 وت.

دەشڵێت؛ “ئەو کەسەی کوژراوە ناوی شێروان حەسەنە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و بریندارەکەش تەمەنی ٢٨ ساڵە.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، پیشتر هەردوو بنەماڵەکە لە دادگا سکاڵایان لەسەر یەک تۆمار کردووە.