لە هەولێر گۆشتی قوربانی بەسەر 370 کرێنشیندا دابەش کرا

گۆشتی قوربانی بەسەر 370 کرێنشینی هەولێردا دابەش کرا، کە لە لایەن خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ئامادە کرابوو.

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستان، هاوکاریی خاچی سووری کردووە و گۆشتەکەیان دابەش کردووە.

لە شاری هەولێر نزیکەی 20 هەزار کرینشین بوونیان هەیە.

“ئەوەی هەبووە تەنیا ئەوەی هەولێر بووە و جارێ هیچ شتێکمان پێ نەوتراوە، ئاخۆ لە پارێزگا و شارەکانی دیکەش ئەو کارە دەکەن یان نا”، ئەوە قسەی بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستانە بۆ 964.