ئاگرەكەی كانی قوڵگە هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە
هاوڵاتییەك بەهۆی ئاگرەكەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە
+964
ژیوارخدر
ئاگر لە دەشتی بیتوێن وناوچەی چوارقوڕنە كەوتووەتەوە و ئاگر گەیشتووەتە نزیك باخ وخانووە پلاستیكییەكان.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانیی راپەڕین بە 964ی وت، بە دەیان دۆنم زەوی پووش و پەڵاش سووتاون، ئاگر گەیشتووەتە كارگە و خانووە پلاستیكی و باخەكان، یەكێك لە باخەكان و خانووە پلاستیكیەكان سووتاوە، بەڵام زیانی زۆر گەورەی نەبووە.
لە دەشتی بیتوێن و كانی قوڵگەدا ئێستا بایەكی بەهێزی هەیە، پەیتا پەیتا لە چەند شوێنێكی دیكەوە ئاگر دەكەوێتەوە و سەرجەم تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
كانی قوڵگە دەكەوێتە دەشتی بیتوێنەوە لە نزیك رانیە، بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوچەكە دەڵێن، بەهۆی پووش و پەڵاشەكەوە زیانێكی زۆر گەورەمان پێگەیشت.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد