زیارەتکاران لە مەکە دەردەکەون. وێنە: Reuters
بەهۆی رووداوی هاتوچۆ بووە
حاجییەکی تری کوردستان گیانی لەدەستدا
ئەحمەد مستەفا
حاجیەکی تری هەرێمی کوردستان لە مەککە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28.6.2023 روویداوە، بەمەش بووە سێیەم حاجی هەرێمی کوردستان گیان لەدەست بدات.
ئەو حاجیەی گیانی لەدەستداوە ناوی (حەسەن عەبدوڵا)ـیە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و تەمەنی 58 ساڵە و باوکی سێ کچ و کوڕێکە و خانەنشینی وەزارەتی ئەوقاف بووە.
رووداوەکەی هاتوچۆ لە شەقامی عەزیزیەی جنوبی شاری مەککە بووە.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، تیمە کارگێڕیەکانی حەجی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی شەرائع.
دەشڵێت: ئەمە سێیەم حاجی هەرێمی کوردستانە کە بەهۆکاری جیاواز گیان لەدەستبدات.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق