تاڤگەی گەلی عەلی بەگ. - وێنە: socialmedia
داواکە هی دەستەی گەشتوگوزارە
داوا دەکرێت هاوڵاتیان رووی دۆستانە پیشانی گەشتیاران بدەن
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار داوا دەکات هاوڵاتیانی هەرێم رووی دۆستانە و کوردانە پیشانی گەشتیاران بدەن، چونکە “کار دەکاتە سەر زۆربوونی گەشتیار”.
دەستەکە دەیەوێت ئەو نەریتە دێرینە دۆستایەتییەی کورد هەیەتی بە تەواوی بەرجەستە بکرێت بە تایبەت لە لایەن شۆفێران و خاوەن هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار بۆ رۆژەکانی جەژنی قوربان بێنە هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە دنیاشدا ئەو وڵاتانەی میواندۆستن، گەشتیاری زیاتر روویان تێدەکات.
وتیشی، “ئێمە کولتوورەکەمان میواندۆستییە و هەر ئەوەش لە خەڵکی کوردستان چاوەڕێ دەکرێت، کە بۆ ئابووریی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە”.