دوو مەتر قوڵە

لە دەربەندیخان چاڵێک بۆ پاشماوەی قوربانیکردن هەڵکەندرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە دەربەندیخان چاڵێکی گەورە بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی لە جەژندا سەردەبڕدرێن دروستکرا، شارەوانی قەزاکەش ناونیشانی چاڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.

چاڵەکە نزیکەی دوو مەتر قوڵە، بڕیار دوای لەدوای کۆکردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵەکان، بە شۆفڵ پڕبکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی دەربەندیخان لە فەیسبووک وێنەی چاڵەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بۆ ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن، پاشەڕۆ و خاشاکەکانتان لەنێو حاویەکاندا فڕێمەدەن بیبەن بۆ نێو ئەو چاڵە”.

شارەوانی دەربەندیخان داواش لە هاوڵاتیان دەکات، دوربن لەفڕێدان لەنێو کوچە و کۆڵانەکاندا، “چونکە دیمەنێکی زۆر ناشرین و بۆنێکی زۆر ناخۆشی ھەیە، با خەڵک بێزار نەکات”.

ناونیشانی چاڵەکە: گەرەکی گوڵان لە نزیک کارگەی غازەکە، رێگای مزگەوتی مامۆستا عەبدولحەمید.