تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ: نابێت هاوڵاتیان لە دەوری قەساب کۆببنەوە


ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ داوا دەکات هاوڵاتیان لە کاتی قوربانیکردن لە دەوری قەسابەکە کۆنەبنەوە، هەروەها لە کیسە (عەلاگە)ی رووندا گۆشتەکە دابەشبکەن.

رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان خۆی لە 12 خاڵدا دەبینێتەوە و بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە.

یەکێکی تر لە خاڵەکان ئەوەیە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک لە ماڵەوە و سەرشەقامەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت، بەڵکو دەبێت لە سەربڕخانە فەرمییەکان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت.

کۆی خاڵەکانی وەزارەت:

وەزارەتی کشتوکاڵ: نابێت هاوڵاتیان لە دەوری قەساب کۆببنەوە