“گۆشتەكەی دهۆك تەندروستە و كێشەی نییە”

964+
 
زەید کۆچەر – دهۆک

لە هەندێك لە پەیج و میدیاكانی دهۆك دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە كە گۆشتی یەكێك لە بازاڕە گەورەكانی شارەکە خراپ و ناتەندروستە، ڤێتێنەریش هەواڵەکە رەت دەكاتەوە دەڵێت: گۆشتەكە بێ كێشەیە.

ڤێتێرنەری دهۆک لە بوونی گۆشتی خراپ لە یەکێک لە ماڕکێتە گەورەکان لەلایەن هاوڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەکرێتەوە، ئەمەش وایکردووە بە پەلە بەدواداچوونی بۆ بکەن.

دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ گۆشتەکە، دەرکەوتووە گۆشتەکە کێشەی نییە.

دکتۆر مێهڤان ئەحمەد مەحمود، بەرێوبەری ڤێتێرنەری دهۆک بە 964ـی وت، دەستبەجێ سەردانی شوێنەكەمان كرد و پشكنینمان بۆ كرد بۆمان دەركەوت گۆشتەكە هیچ كێشەیەكی نییە و دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدەین دەتوانن گۆشت لەو بازاڕە بكڕن و هیچ كێشەیەكی نییە.

دەشڵێت: گۆشتەكە مۆڵەتی هەیە و مۆری لەسەرە و زۆر تەندروستە و هەموو كەس دەتوانێت بیكڕێت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد