پزیشکێکی نەخۆشخانەی تایبەتی وێست ئای پشکنین بۆ کەسێکی بەتەمەن دەکات. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش
پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش
هاوبەش ئەبوبەکر
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش، دانیشتووانی هەشت گوند ئاگاداردەکاتەوە کە لەلایەن ژمارەیەک پزیشکی شارەزاوە بەبێ بەرامبەر پشکنینی چاویان بۆدەکرێت.
پشکنینەکە لەلایەن نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت ئەنجام دەدرێت و پزیشک و ستافی تایبەت خۆیان بە ئۆتۆمبێل دەچنە گوندەکان.
خزمەتگوزارییەکە لە رێکەوتی 3.7.2023 دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش لە فەیسبووک رایگەیاند، پشکنینەکە دانیشتووانی ئەم گوندانە دەگرێتەوە: سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمەر، چاڵاوا، شاقوڵی، قەرانگوێ، قۆمەرغان و سێکانیان.
بەشیک لە تیمە پزیشکییەکە لە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو 3.7.2023 لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە گوندی سەرگەڵو دەبن، بۆ رۆژی دواتریش دەچنە گوندی هەڵەدن، هەر کەسێک فریای تیمە گەڕۆکەکە نەکەوت دەتوانێت بچێت بۆ ئەو شوێنانە پشکنین بکات.