عدنان درجال و يونس مەحمود. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
كێشه‌ی نێوان عه‌دنان درجال و یونس مه‌حمود چییه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆك و جێگری دووه‌می فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كردووه و جێگری سه‌رۆك به سووكی بریندار بووه.
شەڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه لە نێوان عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و یونس مەحمودی جێگری دووەمیدا دروست بوو، بە جۆرێک ئەمهی دووەمیان لە بنکەیەکی پۆلیسی بەغدا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك، كه بۆ 964 قسه‌ی كرد و نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، شه‌ڕه‌كه دوێنێ یەکشەممە روویداوه و هه‌ردوولا به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، له‌وێدا یونس مه‌حمود، كه تازه له ئیسپانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پرسیاری له درجال كردووه بۆچی ئه‌وی له ئه‌ندامیه‌تیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كه‌نداو دوورخستووه‌ته‌وه و له شوێنی ئه‌ودا عه‌لی جه‌باری جێگری یه‌كه‌می ده‌ستنیشان كردووه، له‌و گفتوگۆیه‌دا گرژی دروست بووه و دواتر په‌لاماری یه‌كتریان داوه.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد، یونس مه‌حمود ره‌خنه‌ی له شێوازی كاركردنی درجال گرتووه و پێی وتوه ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌م شێوه‌یه بڕوات، ئه‌و واژۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك له گرێبه‌سته‌كانی جامی كه‌نداو ناكات، كه دیاره تا ئێستا واژۆ نه‌كراون، ئه‌مه‌ش درجالی تووڕه‌كردووه و په‌لاماری یونسی داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی عه‌دنان درجال هێرشی كردووه‌ته سه‌ر یونس مه‌حمود و به سووكی برینداری كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه یونس له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا سكاڵا له‌سه‌ر عه‌دنان درجال تۆمار بكات.
964 ده‌زانێت ماوه‌یه‌كی زۆره جێگری دووه‌می سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌دنان درجالی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه هه‌یه و له زۆر بابه‌تدا هاوڕانین، به تایبه‌تیش له بابه‌تی بهپیشهگهركردنی خولی عێراق و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، كه به 5 ملیۆن یۆرۆ كراوه.