ماسی و مریشک - وێنە: SOCIALMEDIA
لە سلێمانی هاوردەکردنی ماسی و مریشک قەدەغە دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
هاوردەکردنی مریشک و ماسی لە شاری سلێمانی قەدەغە کرا و لیژنەیەکیش بۆ چاودێریکردنی نرخەکانیان پێکدەهێندرێت.
لیژنەیەک لە قایمقامیەت، یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی شاری سلێمانی پێکهاتووە بۆ چاودێری بڕیارەکە.
“بڕیارەکە بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیە بەتایبەت ئێستا قەدەغەی راوی ماسیش نەماوە و هاندانێکیشە بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان”، ئەوە قسەی شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانییە بۆ 964.
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە، بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەن، “ئێستا سلێمانی لەو دوو بەرهەمەدا گەیشتووەتە خۆبژێوی”.
پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 90 تۆن مریشک و 20 تۆن ماسی هەیە.