لێخۆشبوون بۆ ڤاگنەر دەرچوو

پوتین و پریگۆژین لەسەرچی رێکەوتوون؟

964+
ژووری هەواڵ

بە ناوەندگیری ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا هەریەک لە ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا و یاڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی سەربازی ڤاگنەر لەسەر پێنج خاڵ رێکەوتن.

یەکێک لە پێنج خاڵەکە ئەوەیە کە هیچ سزایەک رووبەڕووی پریگۆژین ناکرێتەوە و بۆی هەیە بچێت لە بیلاروسیا بژیێت.

بەرەبەیانی رۆژی 24ی حوزەیرانی 2022، پریگۆژین و سەربازەکانی، کە بەگوێرەی هەندێک راپۆرت 25 هەزار کەس دەبوون، ئاراستەیان بەرەو مۆسکۆی پایتەخت گۆڕی بە بیانووی ئەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا ستەمیان لێدەکات و لە پشتەوە لێیاندەدات.

ڤاگنەر گروپێکی تایبەتی سەربازییە و لە ساڵی 2014 دامەزرا، ئەو ساڵە بۆ لکاندنی دوورگەکانی کریمیا بە روسیاوە پشتگیری پوتینی کرد.

لە خاڵەکانی رێکەوتنەکەدا هاتووە، هیچ ئەندامێکی ڤاگنەر رووبەڕووی سزای یاسایی ناکرێتەوە، هەروەها هەر کەسێکیان کە لەگەڵ هەڵگەڕانەوەکەی 24ی حوزەیراندا نەبووە دژ بە مۆسکۆ، دەتوانێت پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری بکات و ببێتە ئەندامی سوپای روسیا.