تاڵەبانی و حەسەن زیرەک چۆن یەکتریان ناسیوە؟
+964
ژووری هەواڵ
رەنگە بە لاتانەوە سەیر بێت ئەگەر بزانن جەلال تاڵەبانی و حەسەن زیرەک لە ساڵانی پەنجاکان یەکتریان ناسیوە.
تاڵەبانی خۆی وردەکاری پەیوەندییەکەی لەگەڵ حەسەن زیرەک باس دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو حەسەن زیرەکی بردووەتە رادیۆی بەغدا.
ئه‌و كاته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا خوێندكاری كۆلێژی حقوق بوو به نهێنی كاری له رێكخستنه‌كانی پارتیدا كردووە و حەسەن زیرەکیش لە بەغدا کرێکاری کردووە.
تاڵه‌بانی ده‌ڵێت به‌هار و هاوینی خوێندنی(1952 – 1953) له‌گه‌ڵ مسته‌فا قه‌ره‌داغی له ژوورێكی هوتێل (شیمال الكبیر) له به‌غدا پێكه‌وه ده‌ژیاین.
حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌و هۆتێله وه‌ك كرێكار كاری ده‌كرد، منیش ئەوکات وەك لاوێكی چەپی خۆ بە ماركسیستزان عەوداڵی هۆشیار كردنەوە و رێكخستنی رەنجدەران و كرێكاران بووم، بۆیە دۆستایەتیم لەگەڵ پەیدا كرد، كە زانیم كوردی كوردستانی ئێرانیشە ئیتر ترسم لێی رەوییەوە كە سیخوڕی عێراق بێت
وای لێ هات ئەو بڵاوكراوانەی نهێنی چی هی خۆمان و چی هی حیزبەكانی تریش بوو، لای ئەوم دادەنا و ئەویش لە ژوورەكەی سەرەوەی هوتێلەكە بۆی دەشاردمەوە.
رۆژێكیان بە سەریداچووم گۆرانی (كیژان دەچنە مێرگوڵان )ی دەوت، منیش تاوێك هەستم لێ راگرت و گوێم لێ گرت و زۆر بە لامەوە خۆش بوو.
حەسەن زیرەكی هەڤاڵ و دەنگ خۆش، تا دەهات بەینمان خۆشتر دەبوو، ئەویش شەوان درەنگ كارەكانی لە سەر سووك دەبوون، دەهاتە لام لە ژوورەكەمان و گۆرانی خۆشی بۆ دەوتین.
چوومە لای كاك عارف تاڵەبانی خزممان، كە ئەوسا موفەتی ئیداری بوو لە وەزارەتی ناوخۆ و زۆر دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی كوردی بەغداد بوو، لە بەر چاوی خۆم قسەی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه كرد.
تاڵەبانی ده‌ڵێ چووم بۆ هوتێل و موژدەكەم دا بە حەسەن زیرەك، ئەویش لە خۆشی‌دا قاچی ئەرزی نەدەگرت، بۆ رۆژی دووەم لەگەڵ خۆم بۆ رادیۆی كوردی‌م برد.
حه‌سه‌ن زیره‌ك له رادیۆ تاقیده‌كرێته‌وه و وه‌رده‌گیرێت به‌و مه‌رجه‌ی هەفتەی جارێك بچێت گۆرانی بڵێت و هەر جارەی دوو یان سێ دیناری بدرێتێ.
ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌رگایه‌كی گه‌وره به رووی زیره‌كدا ده‌كاته‌وه و شاكاره مه‌زنه‌كانی خۆی له رادیۆی كوردیی به‌غدا تۆمار كرد و ناو و ناوبانگی به هه‌موو كوردستاندا بڵاوبووه‌وه.