ساغکردنەوە

ماڵپەڕی دامەزراندنەکەی حکومەت فەیکە


ژووری هەواڵ

لینکی ماڵپەڕێک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە بەناوی Damazrandn.online، گوایە حکومەتی هەرێم داوا لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لەوێ بە مەبەستی دامەزرانن خۆیان ناونووس بکەن، بەڵام بە سۆراغی 964 ئەو ماڵپەڕە پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە.

964 نەیتوانی ساغیبکاتەوە کێ لە پشتی ئەو ماڵپەڕە فەیکەیە و ئامانجی چییە.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، ئەوان شتی وایان بڵاونەکردووەتەوە و دوورە لە راستییەوە.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.