داوای دامەزراندن دەكەن

دەرچووەكانی خانەقین گردبوونەوە

+964
راژان باجەلان- خانەقین
ئەمڕۆ بەشێك لە دەرچەواكانی كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

لە خانەقین سێ كۆلیژی زانكۆی گەرمیان هەن، كە بریتیین لە كۆلیژەکانی زمان،  وەرزش و ئای تی، لە ساڵی 2014ەوە كراونەتەوە، دەرچووانی ئەم كۆلێژانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دانیان پێدانانرێت و متمانە نابەخشرێتە بڕوانامەكانیان.

ئەمڕۆ بەشێك لە دەرچووەكانی ئەم کۆلیژانە لە بەردەم كۆلیژەكان گردبوونەوە  و داوای دامەزراندن لە حكومەتی عێراق دەكەن، دەڵێن نە هەرێمی كوردستان و نە عێراقیش داماننامەزرێنن.

قوتابیەكان چەندن لافیتەیەكیان بەدەستەوەیە و نووسراوە، دامەزراندن هەقی ئێمەیە، دەبێت مافی خۆمان وەرگرین.

یەكێك لە دەرچوەكان قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، “مافی خۆمە دابمەزرێم، چەند ساڵە خوێندنم تەواو كردووە بەڵام مافی خۆمم وەرنەگرتەوە، ئێمە بوینەتە قوربانی هەرێم و عێراق”.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد