25 هەزار دیناری عێراقی. وێنە: 964
بۆ مانگی ئایار
لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە بۆ مانگی ئایاری 2023.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە تاوەکو 27.6.2023، کە رۆژێک بەر لە جەژنی قوربان دەکات، موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
زیاتر لە سێ مانگە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ دەرەوە راگیراوە و هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە.
لەو چەند مانگەدا، حکومەتی هەرێم بە قسەی خۆی لە رێگەی داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی جار جار لە حکومەتی بەغداوە بۆی دێت موچەی دابەشکردووە.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت بۆ مانگی ئایار دەگەڕێتەوە، بەو شێوەیەش حکومەت یەک مانگ لە پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانی دواکەوتووە.
بڕیارە بەمزوانە هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە و رێکەوتنەکانی هەولێر و بەغدا و بودجەی فیدراڵی بچنە بواری جێبەجێکردن، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم گەشبینن کە بەو هەنگاوانە گرفتی دواکەوتنی موچە نەمێنێت.