کۆمەڵەیەکی هەرەوەزیان بۆ دادەمەزرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بە بەرهەمی زەیتوون دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵەیەکی هەرەوەزی بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی زەیتوون دادەمەزرێت و وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، گەشەیەکی باش بە بەرهەمەکە دەدەن.

لە ئێستادا لە رێگەی حەوت کارگەوە رۆژانە نزیکەی 110 تۆن زەیتی زەیتوون بە کوالێتییەکی زۆر باش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.

ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەریدەخەن، نزیکەی 1350 جوتیار زەیتوون بەرهەمدەهێنن.

“ئێستا سەرقاڵی رێکخستنەوەی پرسی باخداری زەیتوونین و کۆمەڵەیەکی هەرەوەزی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو بەرهەمە دادەمەزرێنین”، ئەوە قسەی هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمە.

بە وتەی ئەو، وەزارەتەکەیان لە پلانیدایە گەشە بە داری زەیتوون بدات و بەرهەمەکەشی بە بازاڕ بکەن.