گۆڕستانێکی نوێ دروستدەکرێت
گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک زۆری نەماوە مردوو وەرنەگرێت
964+
زەید کۆچەر
لە پارێزگای دهۆک گۆڕستانی شاخکێ بە گەورەترین گۆڕستان لەسەر ئاستی پارێزگاکە دادەنرێت و ژمارەیەکی زۆر لە مردووەکانی خەلکی پارێزگای دهۆک تێیدا نێژراون، و شارەوانی دەڵێت چەند شوێنێک ماون و تەنیا بەشی شەش تاوەکو حەوت ساڵ دەکات و چیتر خەلکی دهۆک ناتوانێت مردووەکانی لەم شوێنە بنێژێت.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، گۆڕستانەکە شوێنەکەی زۆر تەسک بووە و لەوەدایە بە تەواوەتی جێگە نەمێنێت، ئەو شوێنەی ماوەتە هەر بەشی شەش ساڵێک دەکا.
وتیشی، بۆیە دەبێت خەڵکی پارێزگای دهۆک بۆ ناشتنی مردووەکانیان دەبێت سەرەدانی گۆڕستانی نوێ کە لە سنوری قەزای سێمێل دروستدەکرێت.
بەپێی ماستەرپلانی پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2032 کە بۆ ماوەکەی 25 ساڵە، رۆژ لە دوای رۆژ سەنتەری دهۆک بەرفراوان دەبێت لە ئێستادا سەنتەری دهۆک 65 کم چوارگۆشەیە، بەڵام لە ماستەرپلان دەردەکەوێت زۆر فراوان دەبێت و دەگاتە نزیکەی 450 کم چوارگۆشە، ئیسماعیل مستەفا وای وت.
گۆڕستانی شاخکێ بە گەورەترین گۆڕستان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک دادەنرێت و سەدان هەزار مردوو تیادا نێژراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی