نه‌یمار خیانه‌تی له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نه‌یمار دا سێلڤا له‌ پۆستێكی ئینستاگرامی خۆیدا، داوای لێبوردن له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت خیانه‌تی لێكردووه‌.

برۆنا خۆشه‌ویستی نه‌یمار و ئێستا دووگیانه‌، نه‌یماریش داوای لێبوردن له‌ ئه‌و و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

نه‌یمار ورده‌كاری ئیشه‌ قۆڕه‌كه‌ی خۆی باس نه‌كردووه‌، كه‌ بووه‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی بن زاری میدیا و خه‌ڵكی به‌ڕازیل، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كچێك به‌ ناوی فێرناندا كامپۆس نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد، كه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ نه‌یمار هه‌یه‌.

نه‌یمار به‌هۆی قومار و په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كانی، ئاستی دابه‌زیوه‌ و ئێستاش پێكانی هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یاریگه‌كان دابڕاوه‌.