دوای جەژن پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەردەست دەبێت

+964
دیلان محەمەد جەزا

بڕیارە دوای جەژنی قوربان کارەکانی پاسپۆرتی ئەليکترۆنی لە سلێمانی تەواو ببێت و بکەوێتە کار.

ئێستا تیمەکانی سەرقاڵی کارکردنن تێیدا، بۆ دوای جەژن کارەکان تەواو دەبێت، لە لایەن وەزیری ناوخۆوە سیستمەکە دەخرێتە کار.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی 964 راگەیاند، سیستمەکە چەند کارێکی تەکنیکی کەمی ماوە، چاوەڕوانن ئەو کارانە تەواو ببێت.

پاسپۆڕتی ئەلیکترۆنی نرخی دەبێتە 100 هەزار دینار، بەڵام ئەو پاسپۆرتەی ئێستا لەلای هاوڵاتیانە نرخەکەی 25 هەزار دینارە.

لەگەڵ کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، رێنمایی نوێ دەردەچێت لە بارەی پاسپۆرتە کۆنەکانەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵەوە کارکردن بۆ دانانی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا