یەکەم رۆژی هاوینە و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبوونەتەوە

964+

فەرمان سادق

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە و لە گەرمیان و کەرکوک پلەکانی گەرما 40 پلەیان تێپەڕاندووە، هەولێر و هەڵەبجە و سلێمانیش نزیکبوونەتەوە لە 40 پلە.

هاوکات خێرایی (با) تا دێت کەمتر دەبێت، ئەمەش هەستکردن بە گەرمایەکە زیاتر دەکات.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى تۆزیکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10–15)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 9)کم دەبێت.

سبەی پێنجشەممە 22.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10– 20)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى