دوای چوار رۆژ مانەوەی لە چاودێری چڕ

دووەم ژنە حاجی گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای چوار رۆژ مانەوە لە چاودێری چڕ، ژنە حاجییەکەی گوندی کانی میل گیانی لەدەستدا.

 کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21.6.2023، ئەختەر ئەحمەد، ژنە حاجییە تەمەن 66 ساڵەکەی گوندی کانی میل، سەر بەناحیەی زەرایەن لە قەزای شارەزوور، گیانی سپارد.

یادگار عەلی، یەکێک لە کوڕانی حاجیەکەی سعودیە بە 964ی وت، ئەختەر ئەحمەدی دایکم کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سعدوی ئەڵمانی کۆچی دوایکرد.

ئەمە بووە دووەمین ژنە حاجی کورد لە عەرەبستانی سعودیە گیان لەدەستبدات.

رۆژی 18.6.2023، ئەختەر ئەحمەد، دوای گەیشتنی بە شاری مەککە و دابەزینی لە فڕۆکە، جەڵتەی مێشکی لێدابوو.

ئەختەر ئەحمەد، تەمەنی 68 ساڵە و پێشتریش شارەزوور جەڵتەیەکی سووکی هەبووە، ئەمە بووە جەڵتەی دووەم، هاوکات خۆیشی نەخۆشی دڵی هەبووە و شەکرەشی هەیە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق