وێنەی دەرمانە بەسەرچووەکان. فۆتۆ: لیژنەی قایمقامیەتی بەردەڕەش
چوار کلینیک و دوو تاقیگە لە سنووری بەردەڕەش داخڕان
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
بەهۆی بوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو، هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی تەندروستی، چوار کلینیکی یاریده‌ده‌ری پزیشکی و دوو تاقیگە داخران.
ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستیی قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی بەردەڕەش، چوار کلینیک و و دوو تاقیگەی لە سنووری قەزاکە داخست
بۆتان شه‌مسه‌دین، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتیی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، لیژنەی تەندروستی قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش و سەندیکای کارمەندانی لقی بەردەڕەش سەردانی چەند کلینیكێكی یاریده‌ده‌ری پزیشكی‌یان “مه‌عاون توبی”، لە سنووری قەزای بەردەڕەش كرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی لیژنە و فرۆشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو، هه‌روه‌ها فرۆشتنی ئەو دەرمانانەی کە ستیکەری وه‌زاره‌تی تەندروستی لەسەر نییە، دوو كلینیك داخران.
وتیشی، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمان گیراوه، کە قەدەغەکراون بۆ یاریده‌ده‌ری پزیشكی به‌كاریان بهێنێت یان بیانفرۆشێت، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ پزیشكی تایبه‌ت دروسته به‌كاریان بهێنن.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئەو شوێنانەی داخراون، چوار کلینیکی یاریده‌ده‌ری پزیشکی و دوو تاقیگە بوون، گشتییان لە سنووری قەزاکەن و سزای مادییش دەدرێن و بەڵێننامەیان پێ پڕ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گەر بۆ جاری داهاتووش دووبارە ببێتەوە، دەدرێنە دادگا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا