بزنەكێویان كوشتوە

لەسەر بزنە كێویەك دووبرا دەستگیركران

964+

هێڤی دێوالی- دهۆك

بەهۆی ئەوەی بزنە كێویەكیان كوشتووە، دوو برا لە ئامێدی لە لایەن پێشمەرگەی ژینگەوە دەستگیركران.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆك بە 964ی وت، ئەو دوو برایە  بزنەكێویەكیان كوشتووە و چوار بزنی كێویشیان گرتووە، ویستویانە بیفرۆشن.

دووبراكە ئێستە لە بنكەی پۆلیس دەستبەسەرن و چاوەڕێن دادوەر سزایان بدات، بەپێی قسەكانی رەمەزان سیاری كوشتنی بزنە كێوی سزای قورسی هەیە.

بەپێی ئامارەكان لەماوەی شەش مانگدا لە پارێزگای دهۆك 213 كەس دەستگیركراون لەلایەن پێشمەرگەی ژینگەوە و رووبەرووی دادگا كراونەتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد