لە 72 کاتژمێردا دۆلار 1650 دینار دابەزیوە

964+

فەرمان سادق

لەگەڵ ئەوەی هێشتا سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسند نەکردووە و بەهای دۆلار  نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20.6.2023، بانکی ناوەندی 252 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو بۆ فرۆشتن، لەم بڕە 56 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بۆ ناوخۆی کوردستان بووە.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای 100 دۆلار لە بازاڕی دراوی هەولێر بۆ فرۆشتن بەرامبەر بە 145,850 دینارە و کڕین بە 145,750 دینارە، لە شارەکانی سلێمانی و دهۆکیش 50 بۆ 100 دینار گرانترە.

بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 147,400 دینار بوو، بەمەش هەر 100 دۆلارێک 1,650 دینار کەمی کردووە.

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، هۆکاری ئەو دابەزینەی بەهای دۆلار بۆ کەمی خواست لەسەر دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

دەشڵێت: یەکێکی تر لە هۆکارەکە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانە کە کاریگەری دروستکردووە بەسەر بازاڕەوە.