حاجی ئۆمەران و بەسرە 17 پلەیان جیاوازە

964+

فەرمان سادق

بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی چوارشەممە دوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و خێرایی (با)ش کەمتر دەبێتەوە.

لەسەر ئاستی کوردستان، نزمترین پلەی گەرمی لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 14 پلەیە و بەرزترینی 28 پلەیە، گەرمترینیش لە گەرمیانە کە 42 پلەیە، بەراورد بە عێراقیش گەمترین شوێن بەسرەیە کە 45 پلەیە و پارێزگاکانی ناسرییە و میسانیش بە 44 پلەوە بەدوای بەسرەوە دێن.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە 20.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (9 – 10)کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 21.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی توزێکی سوک لە باشوری هەرێم.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10 – 15) کم /ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى