300 خێزانى ئاواره له ئیداره‌ى سۆران نەگەڕاونەتەوە
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
تا ئێستاش 300 خێزانى ئاواره له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران نەگەڕاونەتەوە و کۆچ و کۆچبەرانیش ده‌ڵێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستاش هاوكاریان كراوه و ده‌كرێن.
لەگەڵ دەستپێکی شەڕی داعش زیاتر له یەک ملیۆن و 700 کەس ئاوارە بوون، لەو ژمارەیە 25 هەزار كه‌سیان روویان له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد و تا ئێستاش به‌شێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته.
عه‌باس ئەمیر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی و رووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان له ئیدارەی سۆران بە 964 ـی وت “بەشێک لە ئاوارە عەرەبەکان و ئێزدی و ئاواره‌ی سوریا تاکو ئێستا لە سنوری ئیدارەی سۆران ماون، کە بەشێکیان بەناو شار و قەزا و ناحیەکانی ئیدارە نیشتەجێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەوانەی لە کەمپەکان ماون لەسەرەتای هاتنیان بەردەوام هاوکاری دەکرێن و لە رووی خزمەتگوزاریەکانەوە خزمەتیان دەکرێت.
وتیشی “ئەوانەی ماون و نەگەڕاونەته‌وە 12 خێزانی ئێزیدی لە کەمپی ئازادیله‌ى دێڵزیان و 25 خێزانی سوری لە کەمپی کاولۆکان ماون، ئه‌وانى تریش دابه‌ش بوون بۆناو شارى سۆران و ناوچه‌كانى سنوورى ئه‌و ئیداره‌یه”.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ژیانی رۆژانەی ئه‌و ئاوارانه لە شارەکانە و بەشێکی تریان له كێڵگه په‌رله‌وه‌ریەکان کرێکاری دەکەن و هەندێکی تریان بە کرێکاری له ناو شاری سۆران ژیانیان دابیندەکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن