لە خولی نایابی لاوانی عێراق

لاوانی هەولێر بە زەحمەت لە لاوانی نەفتی بردەوە

964+

هێژا خەسرەو – هەولێر

لاوانی یانەی هەولێر بردنەوەیەکی زەحمەتی بەسەر لاوانی یانەی نەفت بەدەستهێنا.

لە خولی نایابی لاوانی عێراق یانەی هەولێر لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەفتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لێبردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵی هەولێر لەلایەن یاریزانان محەمەد سەلام و هەڵگورد قەیس کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمیشدا نەفت دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و گۆڵی سێیەمی هەولێریش بە هەڵەی بەرگریکاری یانەی نەفت تۆمارکرا.