دیمەنی لەنێوبردنی جپسە ئێرانییەکە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی گومرگی راپەڕین
سێ تۆن و 250 کیلۆ جپسی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە رێگەی گومرگی راپەڕینەوە، بارهەڵگرێک ویستویەتی سێ تۆن و 250 کیلۆ جپسی ئێرانی خراپبوو بهێنێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام پێیانزانیوە و بارەکەی پێگیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی راپەڕین لە فەیسبووک رایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر بڕی سێ تۆن و 250 کیلۆگرام جپسی ئێرانی و بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینەکان ئەمڕۆ هەمووی لەنێوبراوە.
جپسەکان لە نێو سەدان کارتۆندا بوون و لە جۆری “بیر بیر” بوون، لەو جۆرەیە کە لە وڵاتی ئێران بە پەتاتە دروست دەکرێت.