مینە دۆزراوەکە. فۆتۆ: ده‌زگاى كاروبارى مین
لە نزیک دەروازەی ئیبراهیم خەلیل مینێکی دژەتانک دۆزرایه‌وه
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
مینێکی دژە تانک لە نزیک پردی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دۆزرایەوە، بە هۆی نزیکی لە شوێنی هاتوچۆی هاوڵاتیان هەر زوو بە مەبەستی لەنێوبردن گوازرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای گشتی کاروباری مین لە فەیسبووک وێنەی مینەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەجۆری VS1.6ـە.
ئاسایشی زاخۆ بە شوێنی مینەکەیان زانیوە و دەزگای مین و تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
بە گوێرەی زانیاری 964، لە پارێزگای دهۆک 780 کێڵگەی مینڕیژکراو هەیە، لەو ژمارەیەدا تا ئێستا 399 کێڵگە پاککراونەتەوە.
پارێزگای دهۆک ژمارە 183ی دیاریی کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پەیوەندی بکەن ئەگەر هاتوو مەترسییەکی پەیوەندیدار بە مین و تەقەمەنی هەبوو.
ده‌زگاى كاروبارى مین، سنوورى قه‌زاى سیده‌كان لە دهۆک وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ناوزەد دەکات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ترسناكى ئه‌و سنووره له‌وه‌دایه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌هۆى بارانه‌وه ده‌ركه‌وتوون و شوێنێكی دیاریكراویان نییه”.