30 مەتریەکەی دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ دووشەممە، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 30 مەتری قەزای دەربەندیخان کارەکانی دەستپێدەکات.
بودجەی کارەکە لەسەر ئەرکی شارەوانی دابنیکراوە کە 15%ـی بودجەی شارەوانییە.
کارەکان خۆی لە بەرزکردنەوە و سەوزکردنی شۆستەی ناوەندی شەقامەکە و چاککردن و پڕکردنەوەی ئەو چەند شوێنەی کە قیرەکەی خراپبووە دەبینێتەوە.
عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، بودجەی ئەو نۆژەنکردنەوەیە پێکهاتووە لە 97 ملیۆن دینار کە دەکاتە لە 15%ـی بودجەی شارەوانی.
وتیشی، بایی یەک ملیار دینار پرۆژەیان وەستاوە بەهۆی نەبوونی سویلە لە بانک، بۆ ئەم پرۆژەیەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوا دەکەن ئێستا پارەکەیان بۆ خەرج کردوون.
شەقامی 30 مەتری لە قەزای دەربەندیخان درێژیەکەی 15 کلیلۆمەترە و شەقمێکی پشتێنەییە و سەرجەم بەرهەڵگرەکان بەو شەقامەدا هاتوچۆ دەکەن