کای هاڤێرتز. فۆتۆ: پەیجی یاریزانەکە
ریال مه‌درید هاڤێرتزی ناوێ و یانه‌ی دیكه له‌سه‌ر هێڵن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی ڕیال مەدرید له پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی كای هاڤێرتزی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی كشایه‌وه و پێده‌چێت پلانێكی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بێت.
یانەی ریال مەدرید دوای رۆیشتنی كه‌ریم بنزێمای ئەستێرەی فەڕەنسی له تیپه‌كه‌ی، هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ دەدات لەم هاوینەدا.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، یانەی ریال مەدرید بە رێژەی 100% لە ركابه‌ریی گواستنەوەی کای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی کشایەوە.
ریال مه‌درید پێده‌چێت پلانی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی پێشان دا ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ببێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەم ئۆفەری یانه‌ی ئارسیناڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی کای هاڤێرتز رەتکرایەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر مەرجی کەسی لە نێوان هەردوولا كراوه، ته‌نیا یانه‌ی چێڵسی ماوه رازیی بكرێت.
به پێی زانیارییه‌كان، یانه‌ی چێڵسی داوای نزیکەی 75 ملیۆن پاوه‌ند دەکات، بەڵام لە گرێبەستەکەی هاڤێرتزدا نەرم و نیانە، چونکە ئارسناڵ پێداگریی لەسەر یەکلاییکردنەوەی رێککەوتنەکە دەکات.
فابریزۆ ده‌ڵێت، یانه‌ی بایرن میونشنیش پرسیاری لە دۆخی هاڤێرتز کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، هەفتەی داهاتووش بۆ چارەنووسی یاریزانەکە یەکلاکەرەوە دەبێت.
كای هاڤێرتز، كه له ناوه‌ڕاست و هێرشبردنیشدا یاریی ده‌كات، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له هاوینی 2020 له یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنه‌وه روویكرده یانه‌ی چێڵسی.