لە برادۆست فستق پێگەیشت

+964
كوردستان ئەحمەد
نۆبەرەی فستق لە دەڤەری برادۆست پێگەیشت و ساڵانە دوو هەزار تۆن فستق لە كوردستان ساغدەبێتەوە..

بەشێك لە زەویەكانی دەڤەری برادۆست كراون بە فستق، لە جۆرێكی باش و كوالیتی بەرزە، پێگەیشتووە و دەست بە ڕنینەوەی دەكرێت.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ،  نزیكەی 450 تاوەكو 500 هەزار دار فستق لە هەرێمی كوردستان هەن، 400 جووتیاریش خاوەنی باخی فستقن.

بەپێی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە ساڵانە زیاتر لە 2000 تۆن فستق لە هەرێمی كوردستان دەخورێت، خەڵك زیاتر فستقی كوالیتی بەرزیان دەوێت، نرخی یەك كیلۆ فستق لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دە هەزار دینارە و هەندێ جۆری تایبەتی دەگاتە سەروو بیست هەزار دینار.

داری فستق، بەرگرییەكی باشی بۆ گەرمی و ساردی هەیە، بەرگەی 50 پلەی گەرمی و 20 پلەی ژێر سفری سەدی دەگرێت و بەپێی دۆخی ناوچەكە لە تەمەنی 7 تاوەكو 10 ساڵی بەرهەمی دەبێت.