هەر بەقاڵێک بڵێ “وەرنەوە بۆ سەوزە و توری کەلار” فرۆشی باش دەبێت

964+

میلاد جەلال – کەلار

+ڤیدیۆ

سەوزە و توری گردەگۆزینە لە کەلار بە تەڕی و تامە خۆشەکەی ناوبانگێکی باشی هەیە، هەر سەوزەفرۆش و بەقاڵێک هاوار بکات “وەرنەوە بۆ سەوزە و توری کەلار” ئەوا رەواجی باشی دەبێت.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەرەکەی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964+ی وت، بەهۆی زۆری خواست لەسەری، ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ دۆنم زەوی لە سنووری گەرمیان دەکرێت بە سەوزە.

“جگە لەوەی کە ئاوی پاک ھۆکاری جوانی و تامخۆشی سەوزەکانە، خاکی گردەگۆزینەش زۆر گونجاوە بۆ بەرھەمی سەوزە، “شادیە حسێن وای وت.

شەماڵ و رەحیم دوو سەوزەفرۆشی ناوبازاڕی کەلارن، ئەوان بە 964+یان وت، ھۆکاری ناوبانگی سەوزەی کەلار پاک و خاوێنیەکەیەتی و بە ئاوی پاک سەوزەکان ئاودەدرێن.

بە وتەی ئەوان، “خەڵکێکی زور حەزیان لە سەوزەکەیە و لە شارەکانی ترەوە دێن دەیکڕن.”

ئەحمەد عەزیز پیشەی جوتیارە و نزیکەی ٥٠ دۆنم زەوی کردووە بە سەوزە، ئەو دەڵێت،

 بەرھەمی سەوزەی ھەیە بە میدیازانی وت ،”سەوزەکانیان ھەمووی بە ئاوی پاک و ئاوی ناعور ئاودەدەین.”

ناعور شێوازێکی کۆنە بۆ دەرهێنانی ئاوی بیرەکان و پێکدێت لە چەرخێک کە دەخرێتە نێو بیری ئاو و لە رێگەی ئاژەڵێکەوە دەخولێندرێتەوە و پەستان لە ئاوەکە دەکات بۆ هاتنە دەرەوە.