دوکەڵی خەڵوز سێ کەسی بێ هۆش کرد

964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

بەهۆی سوتاندنی دار بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە، سێ ئەندامی خێزانێک بە دوکەڵەکەی بێ هۆش بوون، ئەمە شەوی رابردوو روویداوە لە گوندی پیریایی قەزای چەمچەماڵ.

بەپێی گێڕانەوەکان، دوای ئەوەی شوانێک پێیان دەزانێت، ئەو کەسانە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەناو چەمچەماڵ.

964+ پەیوەندی کرد بە هەریەک لە عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ و عەمید لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی چەمچەماڵ، ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لە رووداوەکە دەربڕی.

دکتۆر شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رووداوەکەی بۆ 964+ پشتڕاستکردەوە، باسی لەوە کرد، لە ئێستادا ئەو سێ کەسە لە بەشی چاودێری چڕدان و لەژێر ئۆکسجیندان.

964+ دەزانێت خێزانەکە پێکهاتوون لە دایک و باوک و منداڵێک، لە نەتەوەی عەرەبن و ئیشوکاریان چاودێریکردنی مەڕ و ماڵاتی ماڵە کوردێکە.