ئیتر هەر لە ماڵەوە داوای ڤیزای شنگن بکە


ژووری هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا خەریکی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ڤیزای شنگنە و بەوەش لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ داواکردنی، پێویست ناکات سەردانی کونسوڵخانەکان بکرێت.

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەگوێرەی سیستمە تازەکە، هەموو کەسێک لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانێت داوای ڤیزای شنگن بکات و هەر لەوێشەوە تێچووەکەی بدات.

بەپێی ئەو سیستمە، رۆتیناتی هاتوچۆی کونسوڵخانەکان کەمدەبێتەوە و مۆر لە پاسپۆرتەکانیش نادرێت.

ڤیزای شنگن رێگە بە سەردانیکەر دەدات بچێتە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەم سیستمە هێشتا بە تەواوی پەسەند نەکراوە، بەگوێرەی هەواڵەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بێت، لە چەند مانگی داهاتوودا رەنگە ئیتر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.