زاخۆ.. دەستبەسەر 4 تۆن ئاردی ساختە گیرا

فەرمان سادق

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی زاخۆ دەستیانبەسەر چوار تۆن ئاردی ساختە گرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.6.2023، لیژنەکانی قایمقمایەتی قەزای زاخۆ کەسێکیان دەستگیرکرد کە ساختەکاری لە کوالێتی ئارد کردووە و دەیویست بیفرۆشێتەوە.

قایمقامیەتی قەزای زاخۆ بڵاوی کردەوە کە بڕی ئاردەکە چوار تۆن بووە، واتە 80 فەردە ئاردی 50 کیلۆیی.

دەشڵێت: ئەو کەسەی ساختەکارییەکەی کردووە بەپێی یاسا دەدرێتە دادگا.