وێنەی تۆمەتبارەکان. فۆتۆ: پۆلیسی سۆران
لە سۆران پێنج کەس لە کاتی قوماردا دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی سۆران لەناو بازاڕی قەزاکە شوێنێکیان بۆ ئاشکرابووە کە قوماری تێدا دەکرێت، شەوی رابردوو داویانە بەسەر شوێنەکەدا و پێنج کەسیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە کە لە یەکێک لە کافتریاکانی ناوبازاڕ یاری قومار ئەنجامدەدرێت، بەو شێوەیە پێیانزانیوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سۆران، ئەو پێنج کەسەی دەستگیرکراون خەریکی قومارکردن بوون.
هەر پێنجیان بەپێی مادەی 389 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
مانگی رابردووش لە ئاکرێ، چوار کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران.