ئه‌مشه‌و ئیسپانیا و ئیتالیا چاویان له‌ یاریی كۆتاییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و یارییه‌كی به‌هێز له‌ قۆناغی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتالیا له‌ یاریی پێش كۆتایی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 09:45 ده‌ستپێده‌كات و براوه‌یان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ 4-2 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای برده‌وه‌.
یارییه‌كانی پێش كۆتایی و كۆتایی نه‌یشن لیگ له‌ هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چن.