ئاو بۆ باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان له‌ گه‌رمیان دانرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەک گەنج لە ناحیەی رزگاری خۆبەخشانە ئاو بۆ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی دەشتاییەکانی گەرمیان دابیندەکەن.

ناحیەی رزگاری یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە سنووری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

ئەوەی ئەو گەنجانە دەیکەن، بووەتە پڕۆسەیەکی ساڵانە و لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ساڵانە بەم شێوەیە لەڕێگەی تانکەرەوە ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان دابیندەکەن.

توانا ئەحمەد، یەکێکە لەو گەنجانە بە لەسەر دابینکردنی ئاو قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ماوەی سێ ساڵە بەشێوەی خۆبەخشانە لەسەر ئەرکی خۆمان و بەھاوکاری شارەوانی ناحیەی رزگاری، ئاو دەبەین بۆ دەشتاییەکان بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجیان لەم کارە ئەوەیە کە ئاژەڵ و باڵندەکان لە تیونێتیا نەخنکێن، وەک ئەوەی لەچەند ساڵی رابردوو ژمارەیەک لە ئاسکەکانی گەرمیان بەھۆی تونێتیەوە کوێر بوون.

ساڵانە لە وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چالاکوانان و ئاژەڵدۆستان لەڕێگەی دروستکردنی حەوز و جۆگەوە ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان دابین دەکەن.