له گوندێكی باڵه‌كایه‌تى “ورچ” مێشههنگوینەکان تێكده‌شكێنن
964+
ئاسۆ وەرتی ـ چۆمان
لە کوێستانی کانی سپی سەر بە گوندی گرتکى باڵه‌كایه‌تى، ورچ هێرشیان کردووەتە سەر مێشەهەنگی هاوڵاتییەک و تەواوی مێشکەکانیان تێکشکاندووە .
محه‌مه‌د مه‌لا سه‌عید، خاوەنی مێشەکان بە 964ـی وت “شەوی رابردوو ئاگادار کرامەوە ورچ له مێشەکانمیان داوە، هەموویان تێکشاندووە، کە ژمارەیان شەش مێشی زۆرباش و پلە یەک بوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌وه‌ته‌ى ساڵی 2017 کاری مێشەوانی دەکات و یەکەمجارە ورچ هێرش ده‌كاته سه‌ر مێشەکانی.
وتیشی “له دەڤەری باڵەکاتی بە تایبەت لە کوێستانەکان ورچ بوونی هەیە، هەستیان پێکردووە، پێشتریش له کوێستانی بەردەبووک هێرشی کردووەتە سەر مێش هەنگەکانی هاوڵاتیان”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، لە کۆتایی وەرزی بەهاردا دوا قوناغی گواستنەوەی مێشەکانه، کە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە کوێستانیەکان، بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمی زیاتری هەنگوین، تا کۆتایی مانگی 10 دەمێننەوە، مێشەکان دەبڕێنەوە و دواتر دەهێنرنەوە ناوچە گەرمەکان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن