جامی نەیشن لیگ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و هۆڵه‌ندا و كڕواتیا بۆ یاریی كۆتایی ده‌جه‌نگن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یارییه‌كانی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه به نه‌یشن لیگ ناسراوه و ركابه‌رییه‌كان له هۆڵه‌ندا ده‌كرێن.
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی نه‌یشن لیگ له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و كرواتیا كاتژمێر 21:45 له یاریگه‌ی فاینۆرد دێته ئه‌نجامدان، براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌ممه یارییه‌كی دیكه‌ی پێش كۆتایی له نێوان ئیتالیا و ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، براوه‌ی ئه‌وانیش ده‌گاته یاریی كۆتایی.
یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌یشن لیگ دووه‌م به‌هێزترین پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێی وڵاتانی ئه‌وروپایه و چه‌ند ساڵێكه ئه‌نجام ده‌درێت.