دیمه‌نێكی دواى پانكردنه‌وه‌ى ماتۆڕسكیله‌كان.. وێنه: هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه
له هەڵەبجە 391 ماتۆڕسكیل پانكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، كه 391 ماتۆڕسكیلیان پانكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، ئه‌و ماتۆڕسكیلانه نایاسایی و بێ سه‌ره‌تا بوونه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە، چه‌ند وێنه‌یه‌كی چۆنیه‌تى پانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستى به‌سه‌رداگرتوون، كه بریتین له ماتۆڕسكیلى دوو تایه و سێ تایه.
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت “بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەریەكە لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هەستان بەپانکردنەوە و تێکشکاندنی ماتۆڕسكیله‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و ماتۆڕسكیله پانكراوانه له مزایەدەی ئاشکرا بەشێوەی ئاسن ده‌فرۆشرێن.