دیمه‌نى تراكتۆرێكی كۆلیژى كشتوكاڵ له‌ناو كێڵگه گهنمێكیدا.. وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆى سلێمانى
كۆلێژی كشتوكاڵ خاوهنداریەتیى ده‌كات
زانکۆى سلێمانى سەدان تۆن دانەوێڵە بەرهەم دێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سلێمانی ده‌ڵێت، كۆلێژی كشتوكاڵیان سەدان تۆن گەنم و جۆی كوالێتی باشی بەرهەمهێناوە، به‌شێكی لێ ده‌كه‌نه ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانى ئه‌و كۆلیژه و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى ده‌فرۆشنه‌وه جووتیاران.
كۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، گه‌نم و جۆى ئه‌مساڵى لەسه‌ر رووبەرى 400 دۆنم زەوى، داچاندبوو و خۆیشی خاوه‌ندارێتى به‌رهه‌مه‌كانى ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانكۆى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانە لە رێگەى لیژنەیەکى تایبەت، کە پێکهاتوون لە شارەزایان، مامۆستایان، فەرمانبەران و شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکانی كۆلیژ، لەم وەرزەدا دەست بە دروێنەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كۆلێژ دەكرێت و ئەم پرۆسەیەش لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە دەستیپێكراوە و بەردەوامیی هەیە.
ده‌شڵێت “بەشێکى بەرهەمەكان بەكاردەهێنرێت بۆ ئالیکی پێویستی ئاژەڵەكانی كۆلیژی کشتوکاڵ و بەشێکیشى دەفرۆشرێت بە جووتیاران، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی داچاندن پێویستیان بەو بەرهەمانەیە”.