دەستبەسەر 1270 کیلۆ میوەی وشککراودا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر یەک تۆن و 270 کیلۆگرام میوەی وشککراودا گیرا.

میوەکە لە ئێرانەوە هاتبوو و هەوڵدرابوو بهێندرێتە ناو هەرێمەوە و ساغبکرێتەوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ی راگەیاند، میوە وشککراوەکان لێبڵی تەواو نەبووە و دەستیانبەسەردا گیراوە.

هەفتەی رابردووش لە هەمان مەرز دەستبەسەر یەک تۆن و 490 کیلۆگرام شیرینی خراپبوودا گیرا، کە هەر لە وڵاتی ئێرانەوە هێندرابوو.