دوو دەقە راوەستە ئایا کەروێشک عاشقی گێزەرە

+964

بەشی کوردی

کەروێشک حەزی لەچیە؟

دڵنیام زۆربەتان یەکەم شت دەڵێن گێزەر، ئەرێ هەر بە جدی کەروێشک حەزی لە گێزەرە؟

زۆربەمان فیلم کارتۆنی بەگس بەنیـمان بینیوە کە یەکێک بوو لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای وارنەر برۆس، ئەو فیلم کارتۆنە باسی ژیانی کەروێشکێکی دەکرد کە هەردەم لە هەوڵدابوو رزگاری بێت لەدەست راوچییەکان، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو کەروێشکە هەردەم خەریکی گێزەر خواردن بوو، تەنانەت شێوەی ماڵەکەشی هەر لەسەر شێوەی گێزەر بوو، ئەو فیلم کارتۆنە لە سەرتاسەری جیهان بینەرێکی زۆری هەبوو، لە کوردستانیش دۆبلاژکرابوو و پێیان دەگوت کەروێشکە فەنی، زۆربەمان سەردەمی منداڵیمان بە دیار بەزمەکانی کەروێشکە فەنی و گێزەرەکەی بەڕێکرد

دەزانی ئەو فیلم کارتۆنە بووە هۆکاری ئەوەی کە زۆرینەی خەڵکی جیهان وا بیربکەنەوە کە خواردنی سەرەکی کەروێشک گێزەرە، لە راستیدا کەروێشکە کێوییەکان خواردنی دڵخواز و سەرەکیان (کا)ـیە و بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر شەکر لە گێزەر زۆر بە کەمی دەیخۆن و هەرگیز نابێتە خواردنی سەرەکییان

هەمان شت بۆ کەروێشکە ماڵییەکانیش راستە، زۆر خواردنی گێزەر زەرەری زۆرییان بۆ دروستدەکات بۆیە هیچکات بە فیلم کارتۆنەکان هەڵمەخەڵەتێن.