سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

کرێنێك لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەسەر چەند کرێکارێکدا رووخا

964+

کەمێک پێش ئێستا چەند کرێکارێک لە کاتی کارکردنیان لە پرۆژەی دەروو سیتی لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی کرێنێک بەسەریاندا رووخا.

چەند شایەتحاڵێک بە پەیامنێری 964ـیان وت، بەهۆی رووداوەکە سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و کرێکارێکیش بریندارە.